قایمقامی شنگاڵ: مەترسیەكی گەورە لەسەر شنگاڵ ئاشكرا دەكات
لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی هەڵیبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان, مەحما خەلیل پیلانێك ئاشكرا دەكات كە لە ناوخۆ و دەرەوە كاری بۆدەكرێت كە “هەوڵدەدرێت بەشداری بە خەلكی شنگاڵ نەكرێت لە هەلبژاردنی ناوخۆیی داهاتوو”
مەحما خەلیل قایمقامی شنگاڵ لەو بارەیەوە بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە رایدەگەیەنێت :” بەدرێژایی مێژوو ئێزدیەكان رەگی ئەم نیشتمانە بون و شنگال كۆنترین قەزای عیراقە، كە لەساڵی 1923 دامەزراوە و مێژووییەكی ستراتیژی هەیە و كەس ناتوانێت مزایەدەی بەسەرەوە بكات.
قایمقامی شنگاڵ لە بەیاننامەكەی دەشڵێت” ئێزدیەكان بوون سەروەت و سامانی عیراقیان پاراستوە بەدرێژایی مێژوو، بەڵام پشكەكەی زنجیرەیەك لەناوبردنی بەكۆمەڵ و لەناوبردنی جوگرافی و كلتوری و رۆشنبیری و ئابوری بوە”.
قائیمقامی شنگال رونیكردوەتەوە، دوای ئەو هەموو هەوڵی لەناوبردنە، ئێستاش بەبەرچاوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤەوە و لەڕێی لەناوبردنی دەنگەكانیانەوە روبەڕوی لەناوبردنی نوێنەرایەتی و پەراوێزخستن دەبێتەوە.
دەشڵێت “كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەرپرسە لە سوتاندنی دەنگی ئێزدیەكان لە هەڵبژاردنی پێشو، بۆیە پێویستە مادەی 5ی دەستور جێبەجێ بكرێت، كە ماف بەهەموو عیراقییەك دەدات لە هەڵبژاردنەكاندا بەشداری بكات”.