ڤیان سه‌بری: له‌باره‌ی هه‌مواركردنوه‌ی یاسایی هەڵبژاردنەكان قسە لەگەڵ هه‌موو فراكسیۆنەكان دەكەین

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵ دەدەن یاسای هەڵبژاردنەكان هەموار بكەنەوە، بۆ ئەوەش قسە لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكان دەكەن، كە یاساكە دژی دەستووری هەمیشەیی عێراقە و زیانی بۆ كورد هەیە.

دكتۆر ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: وەك پارتی لە دادگای باڵای دەستووری سكاڵامان لەسەر ماددەی 16ـی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆمار كردووە، كە دژ بە دەستووری عێراقە، چونكە لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا هاتووە، هەموو هاووڵاتییەكی عێراقی مافی دەنگدانی هەیە، بەڵام ماددەی 16ـی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان مافی دەنگدان لەو كەسانە دەستێنێتەوە، كە لە پارێزگاكانی خۆیان ئاوارە بوون.

سەبری گوتیشی: لەگەڵ یۆنامی لە عێراق كۆبووینەتەوە و هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی جارێكی تر پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان هەموار بكەینەوە، تا هیچ كەس بێبەش نەكرێت لە دەنگدان، لەگەڵ گەڕانەوەشمان بۆ بەغدا، لەگەڵ لایەنەكانی تر لەو بارەیەوە گفتوگۆ دەكەین، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو یاسایە هەموار بكەینەوە، له‌ ماددەی 16ـی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، دژ بە دەستووری هەمیشەیی عێراقە و زیانی بۆ كورد هەیە.

 

Back to top button