جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق: عێراق ناتوانێت بازرگانی لەگەڵ ئێران بوەستێنێت
لەگەڵ ئەوەی لە میداكانی عێراق ئەگەری دورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران زوو زوو دەوروژێندرێـت بە تایبەت لە ئێستادا كە لە پەرلەمانی هەوڵی بانگهێشتكردنی دەدرێت, بووەتە رۆژەڤ, جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقیش رایدەگەیەنێت:” لاواز بوونی پەیوەندی سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئێران دەبێتە هۆی لەسەر كارلادانی”
فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەیزران و هاوكات وەزیری دارایی عیراق بە گرووپی تەنگەژەی نێودەوڵەتی راگەیاندووە:” سەرەڕای گوشارەكانی واشنتۆن، بەڵام بەغدا ناتوانێت بازرگانی لەگەڵ تاراندا رابگرێت، چونكە راگرتنی هاوردەكردنی غاز لەئێرانەوە زیان لە سەقامگیر حكومەت دەدات، بابەتەكەش زیاتر سیاسییە لەوەی هونەری بێت.
جێگری سەرۆك وەزیران گوتوشیەتی ” ئەگەر پەیوەندیەكانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ تاران لاواز بێت, ئەگەری هەیە متمانە لە سەرۆك وەزیران بسەندرێتەوە, ئەگینا دەتوانرێت غاز و كارەبا لە وڵاتانی دیكە هاوردە بكەین”. “.
هەر لەراپۆرتەكەدا گروپەكە باسی لەوەكردوە، حكومەتی عیراقی زیاتر كاریگەری نفوزی ئێرانی بەسەرەوەیە لەنفوزی ئەمریكی، سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی سەركردە گەورەكان لە دەرەوەی كوتلەكانی پەرلەمانن، بەڵام تائێستاش حكومەت مەترسی لێسەندنەوەی متمانەی لەسەرە، هەر روبەڕوبونەوەیەك روبدات حكومەت توانای ئەوەی نییە رێگری لە گروپە چەكداریەكان بكات و سەرەڕای هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانیش هێشتا كۆنترۆڵی بەسەر گروپەكانی حەشدی شەعبییەوە لاوازە.