حزبوڵلا بەرپرسیارەتی خۆی لە هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر ئیسرائیل گرتە ئەستۆ

 

سوپای ئیسرائیل رۆژی یەکشەم پشت ڕاستی دەکاتە ئەمڕۆ  میلیشیاکانی حزبووڵلا بە رۆکێتی دژە تانک هێرشیان کردۆتە سەر مۆڵگەیەکی سەربازی ئیسرائیل و ئەوانیش وڵامیان داونەتەوە .

پێشتریش حزبووڵلا هەمان هەواڵێ ڕاگەیاندبوو کە هێرشیان کردۆتەسەر مۆڵگەیەکی سەربازی ئیسرائیل  بە ناوی ( ئاویویم ) .

حزبوڵلا دەڵێت لەم هێرشەدا هەموو سەربازەئیسرائیلیەکان کە لە تانکێک دا بوون یان کوژراوون یان برینداربوون و دەبابەکەش بە تەواوی تێک شکاوە .

سوپای ئیسرائیل پشت ڕاستی کردوە کە سەربازەکانیان کوژراون بەڵام روونکردنەوەی زیاتر نەدراوە .

لە هەمانکاتدا رۆژنامەکانی لوبنانی لە هەواڵەکانی خۆیاندا باسیان لەوە کردووە لە دووای ئەم هێرشەی حزبووڵلا ، سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی مارون ئەلڕەئیس و بنت جەبیل لە باشووری لوبنانی داوەتە بەر ڕەهێڵەی مووشەک و چەند مۆڵگەیەکی سەربازیشی بە فڕۆکە بۆردوومان کردووە .

Back to top button