کۆنسوڵی فەڕەنسا : بە بایەخەوە لەبەرنامەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانین
ئۆلیڤییە دیکۆتینێ، کۆنسوڵی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ یەکشەم لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا
سەرۆکی حکومەتی هەرێکی کوردستان وێرای پیرۆزبایی لە کۆنسوڵی نوێی فەڕەنسا و هیواخوازی بۆ سەرکەوتنەکانی لەم پۆستەدا ، بە ئاماژەدان بە بە پێوەندییە مێژووییەکانی هەرێکی کوردستان و فەڕەنسا گوتی : هەڵویستی دەوڵەتی فەڕەنسا لە هەمبەر گەلی کورد هەمیشە جێی بایەخ و سوپاس بووە ، هیوداریشم پیوەندیەکانمان لە هەموو بوارێکدا پەرە بستێنن .
کۆنسوڵی نوێی فەڕەنساش وێڕای سوپاس بۆ سەرۆکی حکومەتی کوردستان ئاشکرای کرد ، وڵاتەکەی بە گرینگی تایبەتە لە بەرنامەی کاری کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەڕوانێت و ئامادەشە بە هەرشێوەیەکی گونجاو یارمەتیدەر و هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات .