لە ژێر گوشاری ئێران پرۆژەی دەرکردنی هێزەکانی بیانی لە عێراق دەبرێتە پەرلەمان

 

 

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن وا بڕیارە لە وەرزی نویی کاری پەرلەمانی عێراق کە رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەبێت ، زۆرینەی لایەنە شیعەکانی سەر بە ئێران پرۆژەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا پێشکەشی پەرلەمانی عێراق دەکەن .

 

ڕەشنووسی ئەم پێشنیارە باس لەوە دەکات پێویستە عێراق هەڵوەشاندنەوە یا خود پێداچوونەوە بە ڕێکەوتەنامەی ستراتژی بەغدا و واشنتۆن دا بکاتەوە .

 

بەدر زیاد یەک لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت ئەم پرۆژە بە یاسایی دەکەیین و هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق دەکەینە دەرەوە .

 

 

Back to top button