باوکێك دوو منداڵی خۆی دەکوژی و یەکێکیان تەمەنی تەنها 6 مانگە

فەرماندەی پۆلیسی نەجەف عەمید ” فاتیح فلەیح فەتلاوی ” ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند هێزەکانی پۆلیسی نەجەف باوکێکیان دەستگیر کردووە کە دوو منداڵی خۆی کوشتووە”.

هەروەها رایگەیاندووە كە تەمەنی منداڵی یەکەم دوو ساڵە ومنداڵی دووەم تەنها 6 مانگە و گوتیشی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەم کردووە  .

 

سەرچاوە : موازین نیوز

Back to top button