ئەوەی باوەڕی وایە پەکەکە کوردایەتی دەکات ! باگومان لە کورد بوونی خۆی بکات .
بهمن کاک عبداللە
قسەم لەسەر ئەوە نیە پەکەکە کەی و لە کوێ و بۆ چ ئامانجێك دامەزرا ، وە باسی ئەوەش ناکەم پەکەکە لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تاوەکو ئیستا هیچ هێزێکی کوردی نەلە شاخ و نەلەشارەکانی باکوری کوردستان قبوڵ نەکردوە ، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژیش هەوڵی داوە هێزە کوردیەکانی پارچەکانی تری کوردستان یش بسڕێتەوە .
پەکەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ، شیعاری چوار پارچەی کوردستان و کوردستانی یەکگرتوی گەورەی بەرز کردوە تەوە ، گومانم نیە پەکەکە بۆیە ئەو شیعارەی بەرزکردەوە دوو مەبەستی سەرەکی هەبوو، یەکەمیان ؛ سڕینەوەی هەموو ئەو هێزە کوردیانەی کەهەیە و لەگەڵ پەکەکە نین ، دووەم ؛ بۆئەوەی هەر ئیدارە یان کیانیکی کوردی لە پارچەکانی دی دروست بوو دژی بوەستن و شەڕی لەگەڵ بکەن بەبیانووی ، پارچە بوونی کوردستان .
هەروەك بینیمان کاتی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ۱۹۹۲ دوای هەڵبژاردن دامەزرا ، پەکەکە یەکسەر جاڕی شەڕی دا دژی حکومەتی هەریمی کوردستان و دەستی کرد بەداگیر کردنی قەندیل و زیاتر لە ٥٠٠ گوندی سنوری باشوری کوردستان ، ئەمە لە کاتێك دا پەکەکە بەدرێژای مێژووی سیاسی و چەکداری خۆی نەیتوانیوە دوو گوندی باکوری کوردستان ڕزگار بکات و حوکمی بکات ، بەدریژای ساڵانی حوکم ڕانی باشوری کوردستان پەکەکە دژی حزبەکانی باشور و بەتایبەت پارتی و یەکیتی شەڕی کردوە ، بەبیانوی ئەوەی حکومەتی هەریمی باشور دابەشکردنی کوردستانی گەورەیە .
پەکەکە هیزیکی بەناوی پژاك لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کردو هەندی شەڕی دژی ئیران کرد و ڕاگەیاندنەکانی خۆی و هەندی ڕاگەیاندنی زۆنی سەوز کردیانن بەفس فس پاڵەوان ، بەئامانجی ئەوەی هێزە ڕەسەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( دیموکرات و کۆمەڵە ) بسڕێتەوە ، ئیستا ئەو هێزەی بەناوی پژاك بوو نەك هەر چالاکی دژی ئیران ناکات بەڵکو زۆربەی شاخە بەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تەسلیم بەسوپای پاسداران کردوەو ، سنورەکانی بەرتەسك کردوەتەوە لە بەردەم هیزەکانی ڕۆژهەڵات بۆ ئەوەی دژی ئیران چالاکی سەربازی نەکەن .
پەکەکە کەسەرکردایەتیەکی عەلەوی هەیەو سەردەمانێکە ئەجیندای ئیران و شیعە جێ بەجێ دەکات لە ناوچەکە ، لەساڵانی نەوەدەکان کاتی نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاری ۹۸٦ ی دەرکرد ، بۆ عێراق کە بریتی بوو لە نەوت بەرامبەر خۆراك و کوردی باشوریش پشکی هەبوو لەو خۆراکە پەکەکە بۆری نەوتی عێراقی تەقاندەوە .
دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و چەسپاندنی مافەکانی کورد لە باشوری کوردستان لە دەستوری عیراق داو بەهیزبوونی هەریمی کوردستان ، و هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی ئابوری و سیاسی مالکی بەڕینمایی ئیران و هەندی جاشی باشور بوجەی هەریمی کوردستان یان بڕی ، کاتێك حکومەتی هەرێم بڕیاری سەربەخۆ ناردنی نەوتی بۆ دەرەوە داو بۆری نەوتی کێشا بۆ تورکیا ، پەکەکە بەفیتی ئیران و شیعە دەستی کرد بەتەقاندنەوەی بۆریە نەوتەکانی کوردستان بۆئەوەی قەیرانی دارایی هەریم قوڵتر بکاتەوەو ڕێگربێت لە بەردەم سەربەخۆیی کوردستان .
دوای هاتنی داعش بۆ سوریا و عێراق ، و دروست بوونی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژی داعش و کوردی باشوریش بوون بەبەشێکی سەرەکی لەو هاوپەیمانیەتیە ، دیسانەوە پەکەکە بەفیتی ئیران و شیعە ، هێزێکی بەناوی پەیەدە نارە ڕۆژئاوای کوردستان و ڕێککەوتنیان لە گەڵ بەشار ئەسەدی خوین ڕێژکرد و بەڵینی پاراستنی ناوچەکوردیەکانی ڕۆژئاواو دژایەتی کردنی هیزە ئۆپۆزسیونەکانی سوریا یان دایە بەشار و ئاڵای سوریا و تیمسالی بەشار و باوکیان لە قامیشلۆ پاراست و تەنانەت مەتاری قامیشلۆ تائیستاش لەلایەن هیزەکانی بەشارەوە بەکاردێت ، و نەوتی ڕۆژئاواش لەلایەن پەیەدەوە بۆ بەشار دەفرۆشرێت ، هەروەها پەکەکەی خاوەن شیعاری دەوڵەتی چوار پارچە دەستی کرد بەدامەزراندنی سیستەمی ( کانتۆن ) بەناوی خۆسەری دیموکراسی ! و کەوتە دژایەتی کردنی هیزە کوردیە رەسەنەکانی ڕۆژئاوا و دەرکردنیان و قەدەغە کردنی ئاڵای پیروزی کوردستان ، کەمیراتی قازی و کۆماری کوردستانە و ڕەمزی یەکبونی کوردە لە هەرچوار پارچەی کوردستان ، ئەم سیاسەتەی پەکەکە بوەهۆی کۆچ کردنی نزیکەی نیوەی خەلکی ڕۆژئاوا بۆ باشور و بەشیکی زۆری نیوەکەی تریشی هەموو رۆژ دژی سیاسەتی دیکتاتوری پەکەکەو سیاسەتی بەزور سەربازی گرتنیان دەبنەوە ، چونکە بەزۆر ڕۆڵەکانیان ڕاپیچی سەربازی دەکرین و لەمنبج بۆ مەرامی ئیران بەکوشت دەدرین و پاشان لە ناوچەکەش بەزور پاشە کشەیان پی دەکریت .
پەکەکە لە باکور دوای ئەوەی لەسەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوو لیلا زانا دەبێتە ئەستێرەیەکی دیار و ڕەمزی بەرگری مەدەنی کورد لە باکور ،هەموو چالاکیەکی خۆیان دەخەنەگڕ بۆ ئەوەی لیلازانا نەبێتە ، رەمزی کوردان چونکە وەک ووتم پەکەکە جگە لە خۆی کەسی دی قبوڵ ناکات ، دواتر ئەحمەد تورک و عوسمان بایدەمیر و ئیستاش سلاح الدین دەمیرتاش ، هەموو دونیا شاهدە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا زور بەرەو پێش چوو بوو وەبەردەوامیش بوو ، لە ئەنجامی ئەو پرۆسەیەو سیاسەتی مەدەنیانەی هەدەپە کورد یان هەدەپ توانی ۸٠ کورسی پەرلەمانی تورکیا بەدەست بهینێ و ببیتە هێزیکی کاریگەری ساحەی سیاسی تورکیا بەڵام لە ئەنجامی گوشاری پەکەکە لەسەریان هەدەپ نەچوە هاوپەیمانی لەگەل ئاك پارتی و هەلبژاردن بریار درا دوو بارە بکریتەوە ، پەکەکە بەوەشەوە نەوەستا دوو پۆلیسی تورکی کوشت و پرۆسەی ئاشتیشی تیکدا ، کە ئەمە بوەهۆی ئەوەی هەدەپ ۲۱ کورسی پەرلەمان لەباکور لەدەست بدات ، پەکەکە هەر دڵی ئاوی نەخواردەوە چونکە هیشتا ئامانجەکەی نەپێکابوو کەبریتی بوو لە لیدان لەناوی دەمیرتاش و لاواز کردنی هەدەپ بۆیە شەڕی بردە ناوشارەکان و ماڵویرانی و کوشتن و سوتانی کردە بەشی کوردانی باکورو بەو هۆیەشەوە ، سلاح الدین دەمیرتاش و هاوریکانی رەوانەی زیندان کرد ، بەڵام گەلی کورد لە باکور دوای چەندین بانگەوازی پەکەکە و جەمیل بایک بۆ ڕاپەرین و هاتنەسەر شەقام ، ووڵامیکی کەمەر شکینی پەکەکە یان دایەوەو بەدانیشتن لە ماڵەکانیان و هاوکاری نەکردنی پەکەکە ، ئەوەیان سەلماند کەئەوان لە دژی پەکەکە و شەڕی بەوەکالەتی پەکەکەن .
پەکەکە بۆچی هات بۆ شنگال ، هاتنی ئەوان بۆ شنگال نەبۆ بەرگری بوو لەشنگال و باشور نەکوردایەتیش بوو ، بەڵکو پەکەکە بەفیتی ئیران هات بۆ ئەوەی چیایی شنگال کە شوینیکی ستراتیجیە بیخەنە ژیر رکیفی خۆیان و هەروەها شاری شنگال و تەلەعفەر بەهاوکاری حەشدی شەعبی و شیعە لە گەل ڕۆژئاوا لیک بدەن و هیلالە شیعیە کەی ئیران تەواو بکەن و ڕیگەیەك بۆ ئیران بکەنەوە ، بۆئەوەی هاوکاری بگەیەنێتە بەشاری برایان .
پەکەکە ئیستا نەك باوەری بەدەوڵەتی کوردی نیە ، بەڵکو بە شوڤیەنیەت و دواکەوتوی دەزانیت و باوەری بەکان تۆن هەیە و هەڕەشەی ئەوە لەباشور دەکات گەر بیتو ڕیفراندۆم بکەین و لە شیعەکانی برایان جیا ببینەوە ، کوردستان دەکەنە گۆمی خوین ، لەسەروی ئەمانە هەمووی تائیستا تەنها دوو هیز سوکایەتی بەئاڵای کوردستان کردوە یەکینا پەکەکە یە و ئەوی تر شیعەی عێراق .
بۆیە پەکەکە نەکوردایەتی دەکات و نەباوەڕی بەئاڵاو ناوی کوردستان هەیە ، بەڵکو هێزیکی شەڕ کەری پرۆژەی شیعەگەریە لە ناوچەکە .