سەعد حەریری داوای یارمەتی لە ئەمریکا و فەڕەنسا دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/webste-qalb-wena-6.jpg)
هێرشەکانی تۆڵە ئەستێنی ئیسرائیل لە دژی حزبوڵلا لە ناوچە سنووریەکان ، بۆتە پەرە ئەستاندنی گرژییەکان لە نێوان تەلئەڤیو و بەیروت .
سەرۆک وەزیرانی لوبنان داوا لە فەڕەنسا و ئەمریکا دەکات بە فەریایان بگەن ڕێ بگرن لە زیاتر پەرە ئەستاندنی ئەو جەنگە ، هاوکات ئاشتی پارێزانی نێودەولەتی هەردووک لایان بۆ هێوربوونەوە ڕێنوێنی کردووە .
سەعد حەریری داوای لە مایک پۆمپیۆ وئیمانۆئێل ماکرۆن کردووە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێننە سەرخەت بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگری لە پەرە ئەستاندنی ئەو جەنگە بکەن لە باشووری لوبنان کە دەستی دەرەکی تێدایە