سەرۆك بارزانی چاوی بە سەرۆككۆماری پێشووی عێراق كەوت

ڕۆژی یەکشەممە ۱/۹/۲٠۱۹ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر فواد مەعسووم سیاسەتمەداری کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کرد.
 
 
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە ئاستی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
 
 
هەروەها پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەختیش لە پێویستی تەبایی و برایەتیی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە.
 
Back to top button