توێكڵی شووتی بخۆن، بۆ چارەی ئەم نەخۆشیانە بە سوودە

شووتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەیی و سی، هەر بۆیە خواردنی شووتی یەكێكە لە خۆراكە بەسوودەكان بۆ جەستە مرۆڤ و دەمانپارێزێت لە چەند نەخۆشییەك، لە پێكهاتەی شووتی چەندین جۆر مادەی كانزایی و ڤیتامین هەیە، كە بۆ جەستە سوود بەخشە.

لێرەدا بە چەند خاڵێك سوودەكانی شووتی و توێكڵە سپییەكەی شووتی دەخەینە ڕوو بە هیوای سوود لێوەرگرتنی:

  1. پێویستە سەرەتا ئەوە لەبیر نەكەین ئەو بەشە سپییەی كە لە شووتیدایە فڕێی نەدەین، چونكە چەندین سوودی هەیە لەوانەش، بەرزی پەستانی خوێن كۆنترۆڵ دەكات، چونكە بەشە سپییەكەی پۆتاسیۆمێكی زۆری تێدایە، كە بە چارەسەرێكی باش دادەنرێت بۆ ئەم نەخۆشییە، هەروەها لەبەر ئەوەی ماددە ریشاڵییەكانی زۆر تێدایەو كالۆریشی كەمە، ‌كێش كەم دەكاتەوە.
  2. ڤیتامین ئەیی و سی تێدایە، هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی نەخۆشی شێرپەنجە.
  3. بەهۆی ئەو شەكرە كەم و ئاوە زۆرەی كە لە پێكهاتەیدا هەیە خواردنی شوتی ڕێگە دەگرێت لە بەرزبوونەوەی شەكری خوێن و باڵانسەكەی ڕادەگرێت.
  4. بەهۆی هەبوونی ڤیتامین و مادە خۆراكییە جۆربەجۆرەكانی نێو شوتی ناهێڵێت خانەكانی مێشك لەناو بچن.
Back to top button