لەبەر 11 هۆكار، هەنجیر زۆر بخۆن

ئەوانەی كێشەی هەرس و قۆڵۆن و مایەسیریان هەیە، با لەم وەرزە هەنجیر بكەنە ژەمە خۆراكی سەرەكیان، ئەوەش لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە.

هەنجیر ڤیتامینەكانی ( A , B , C) تێدایەو زۆربەی خۆراكە ماددەكان لە خۆ دەگرێت.

سوودەكانی هەنجیر

  1. بە هێزبوونی ئێسك : هەنجیر دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و مەگنیسیوم كە دەبێتە هۆی پاڵپشتی و بەهێزكردنی ئێسك.
  2. هەرسكردن : بڕێكی تەواو لە ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش پێویستە بۆ ئەوەی ڕیخۆڵە بە تەواوی كاری خۆی بكات.
  3. توانای سێكسی بەهێز دەكات.
  4. دڵ بەهێز دەكات : بۆ هێور كردنەوەی مێشك و نیگەرانی بەكاردێت.
  5. قەبزی درێژخایەن چارەسەر دەكات.
  6. جێگرەوەیەكی باشی كاریگەری ماست و بەرهەمەكانی دیكەی شیرە.
  7. دژە شێرپەنجەیە.
  8. سووڕی خوێن ڕێكدەخات خوێن بەربوون ڕادەگرێت.
  9. هەنجیر یارمەتی هەرس كردن دەدات.
  10. هێزو توانایەكی باش دەدات بەلەش.
  11. گرفتی كەم خەوی خەو لێنەكەوتن چارەسەر دەكات.
Back to top button