حكومەتی هەرێمی كوردستان نامەیەكی بەپەلە بۆ پەرلەمانی عێراق دەنێرێت

خواكوڕك
 
حكومەتی هەرێمی كوردستان نامەیەك بۆ پەرلەمانی عێراق دەنێرێت، لە نامەكەدا دەلێت ئه‌گه‌ر داواكارييه‌كانى هه‌ولێر له‌ پڕۆژه‌ ياساى بودجه‌ى فیدرالی جێيان نه‌كرێته‌وه‌، ئه‌وا پابه‌ندى ياساى بودجه‌ نابن.
 
لەنامەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لەگەڵ پێزانینی زۆرمان بۆ هەوڵەکانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ئەم دەقەی کە پێمان گەیشتووە و ئامادەکراوە بۆ دەنگدان رەچاوی پێشنیارەکانی پڕۆژەکەی هەرێمی کوردستانی تیادا نەکراوە، تەواوی داواکارییەکانی کوتلە کوردستانییەکانی تێدا جێگە نەکراوەتەوە، بۆیە حکومەتی هەرێم داواکارە کە چاوخشاندنەوە بکرێت بەم دەقانەدا و داواکارییەکانی هەرێم و کوتلە کوردستانییەکان جێگیر بکرێت.
 
حكومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها دەلێت بە پێچەوانەوە هەرێم ناچاری جێبەجێکردنی نابێت، بۆیە پێشنیازمان بۆ کوتلە کوردستانییەکان قبوڵنەکردنی  ئەم دەقانەیە کە ئامادەکراوە بۆ دەنگدان، لە هەمانکاتدا داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانتان دەکەین لەم بارەیەوە.
 
Back to top button