ئەم چەند سوودە گرنگەی ترێ بزانە

ترێ چەند جۆر و ڕەنگی جیاوازی هەیە، بەگشتی ترێ تامێکی خۆشی هەیە پڕیەتی لەماددەی خۆراکی زۆر بەسوود ، هەروەها دەتوانرێت لەترێ سرکە ، و شەراب ، مرەبا درووست بکرێت. ترێ سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم ، ڤیتامینە، وە چەندین کانزای دیکەش.

ئەمانەش هەندێکن لەسوودە هەر گرنگەکانی ترێ:

– دژە ئۆکسانە

– لەتووش بوون بەشێرپەنجە دەتپارێزێت:  ترێ پێکدێت لە دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێز ، هەروەها دژە هەوکردنە ئەمەش وادەکات ئەگەری تووشبوون بەشێر پەنجە کەم ببێتەوە.

– تەندرووستی دڵ دەپارێزێت: لەبەر ئەوەی دژی کۆلسترۆڵی زیانبەخشە بۆیە هۆکارێکی باشە بۆ پاراستنی نەخۆشییەکانی دڵ.

– پەستانی خوێن: لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی سۆدیۆمی لەش.

– قەبزی:  ترێ پێک هاتووە لەڕیشاڵ و ئاو ئەمەش دەتوانێ یارمەتی ئەوکەسانە بدات کێشەی قەبزیان هەیە.

Back to top button