دوو ئەستێرەی بەرشەلۆنە ئەڕۆن

ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ راپۆرتە وەرزشییەکان ئاشکرایان کرد کە ئەگەری بەھێز ھەیە دوو ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوە یانەکە بەجێ بھێڵن.

رۆژنامەی ESPNی ئیسپانی ئامەژەی بەوەکرد کە یانەی بەرشەلۆنە رازیی بوونە بە فرۆشتنی ھەردوو ئەستێرە راکێتیچی کرواتی و رافینیای بەڕازیلی.

رۆژنامەکە ئاشکرای کرد کە ئەگەرێکی زۆر ھەیە ھەردوو یاریزانەکە یانەکە بەجێ بھێڵن بەبێ ئەوەی ئاماژە بە یانەی داھاتوویان بکات کە بەشێک ئەبن لە گرێبەستەکەی نەیمار یاخود ئەچنە یانەیەکی ترەوە.

Back to top button