سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕگەی بودجەی تایبەت بەكوردستانی راگرت
خواكوڕك
كەمێك پێشت ئێستا سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگدانی لەسەر بڕگەی په‌يوه‌سته به پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى 2017 دواخست تا ئه‌و كاته‌ى رێككه‌وتنى سياسى له‌باره‌وه ده‌كرێت.
پاش ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەرچوو لە هۆڵی پەرلەمانی عێراقی، سەلیم جبوری سەرۆك پەرلەمانی عێراق بڕگەی پەیوەست بە بودجەی كوردستانی راگرت تا رێكەوتنی لەسەر دەكرێت.
هاوكات فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان لەكاتی بەجێ هێشتنی هۆڵی پەرلەمان رايگه‌ياند، ئاماده نيين به‌شدارى له‌و دانيشتنه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكه‌ن و داواشى له فراكسيۆنه كوردييه‌كانى ديكه كرد، هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ئاماده نه‌بن ده‌نگ به‌و بڕگه‌يه بده‌ن كە مافی پێشمەرگە دیاری ناكات.
به گوێره‌ى لێدوانى شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له فراكسيۆنى پارتى بۆ كەناڵی كوردستان 24 گوتی، له مادده‌ى نۆيه‌مى پڕۆژه ياساكه‌دا فێڵ له كورد كراوه و تێيدا پشكى بودجه‌ى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هێزى وشكانى دانراوه، له كاتێكدا خودى ئه‌و هێزه هيچ بڕه بودجه‌يه‌كى تايبه‌تى بۆ ته‌رخان نه‌كراوه.