دامەزراوەی کوردستان 24 راگەیەندراوێك بڵاو دەکاتەوە
كهناڵی کودستان 24 راگەیەندراوێك لە دژی وەستاندنی چالاکییەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکاتەوە و رای دەگەیەنێت، به بڕیاری چهند كهسێكی ناو ئیدارهی رۆژئاوای كوردستان و بهبێ هیچ هۆكارێكی واقیعی، كاركردنی دامهزراوهكهمان له رۆژئاوای كوردستان راگیراوه و مۆڵهتهكهشیان ههڵپهساردووین.
ئەمڕۆ دوو شەممه 2ـی ئاب، دامەزراوەی کوردستان راگەیەندراوێك بڵاو كردهوه، هەواڵی رێگریکردنی ئەو کەناڵەیان لە رووماڵی رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاو کردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەدەن، رێگریکردن لە کاری ئێمە لەلایەن ئیدارەی باکووری سووریاوە، جگە لەوەی دژی ئازادی رۆژنامەوانی و پرەنسیپەکانی دیموکراتییە، ئاماژەیەکی خراپ و ترسناکیشە بۆ شێوازی ئیدارەکردن و ئازادییەکانی تاك و کاری میدیایی و سیاسی، کە لەو رووەوە بەردەوام رەخنە لە دەسەڵاتدارانی ئیدارەی باکووری سووریا دەگیرێ و ئەمەش دەبێتە بەڵگەیەکی دیکە.
دەقی راگەیەندراوەکەی دامەزراوەی کوردستان 24
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
سەندیکای رۆژنامەڤانانی کوردستان- سووریا
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا
وەزارەتی دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو
رێکخراو و دامەزراوەکانی داکۆکیکار لە ئازادی رۆژنامەوانی
دامهزراوهی كوردستان 24 بۆ توێژینهوه و راگهیاندن، ماوهی چهند ساڵێکە له رۆژئاوای كوردستان “باكووری سووریا” به وهرگرتنی مۆڵهتی فهرمی له ئیدارهی ناوچهكه، له كاری رۆژنامهوانی به رهچاوكردنی بنهما پیشهییهكان، بهردهوامه. جاڕنامهی مافهكانی مرۆڤ و تهواوی بهڵێننامه و پهیماننامه نێودهوڵهتییهكان، جهخت له ئازادی رۆژنامهوانی و ئازادهی رادهبڕین دهكهنهوه، له زۆربهی بهرهكانی جهنگ و ئاڵۆزییەکانی ئەو ناوچەیە، تیمه رۆژنامهوانییهكانمان گیانی خۆیان خستووهته مهترسی و بوونهته سهرچاوهیهكی سهرهكی میدیا و ئاژانسه نێودهوڵهتییهكان، کەچی ئەوەی مایەی نیگەرانییە مانگێك زیاترە به بڕیاری چهند كهسێكی ناو ئیدارهی رۆژئاوای كوردستان و بهبێ هیچ هۆكارێكی واقیعی، كاركردنی دامهزراوهكهمان له رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا) راگیراوه و مۆڵهتهكهشیان ههڵپهساردووین. لەو ماوەیەش ھەوڵ و دانووستانمان لەگەڵ ئیدارەی رۆژئاوا بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانمان، بێ ئەنجام بووە، بۆیە بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنین، بڕیارماندا چیتر چاوەڕوان نەبین و بە ناچاری نووسینگەکەمان لەو وڵاتە، دابخەین و پشت بە سەرچاوەی دیکەی زانیاری میدیایی لە شار و شارۆچکە و ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان ببەستین، کە رەنگە ئەمەش بەپێی خواست و ویستی ئێمە نەبێت.
رێگریکردن لە کاری ئێمە لەلایەن ئیدارەی باکووری سووریاوە، جگە لەوەی دژی ئازادی رۆژنامەوانی و پرەنسیپەکانی دیموکراتییە، ئاماژەیەکی خراپ و ترسناکیشە بۆ شێوازی ئیدارەکردن و ئازادییەکانی تاك و کاری میدیایی و سیاسی، کە لەو رووەوە بەردەوام رەخنە لە دەسەڵاتدارانی ئیدارەی باکووری سووریا دەگیرێ و ئەمەش دەبێتە بەڵگەیەکی دیکە.
کاری پەیامنێرەکانمان لە کاتی داگیرکردنی عەفرین، رزگارکردنی منبج، رەقە، دێرزوور و ناوچەکانی دیکەی سووریا، گەواهیدەری بێلایەنی و پیشەیی بوونی ئێمەن، چاوی کامێراکانمان تاکە سەرچاوەی میدیاییەکانی جیهان بوون لە منبج و عەفرین، گەیاندنی هەڕەشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، لە رێگەی پرسیاری پەیامنێرانمان لە پرێس کۆنفرانس و لووتکە و کۆنگرە و گردبوونەوە جیهانییەکان، بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن کە کوردستان24 هیچ کات دژی بەرژەوەندی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان نەبووە، بەڵکوو هەمیشە لە بەرژهوهندی خەڵك و خواستەکانیان کاری کردوە و باشترین خزمەتگوزاریی میدیایی پێشکەشکردووە، هەموو لایەکیش پرسیاری پەیامنێرەکانمان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رووسیا، کۆشکی کرملین و ئیلیزێ، بروکسل و چەندین پایتەختی دیکە، دەبینن کە چ جۆرە بابەتێك دەوروژێنن.
لە قۆناخی داهاتووی کارەکەماندا لە رۆژئاوای کوردستان، هەر وەکو پێشووتر ئێمە پابەندی بنەما پیشەیی و پرەنسیپەکانی کاری میدیایی دەبین و بەوپەڕی ھاوسەنگی و بابەتییبوونەوە، مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان دەکەین و بۆچوونی تەواوی لایەنەکان لەبارەی تەواوی پرسەکان لەناو کارەکانمان جێدەکەینەوە، بایەخدان بە پرسەکانی هاووڵاتییانی رۆژئاوای کوردستان و کێشەکانی رۆژانەیان کاری لە پێشینەمان دەبێ.
ئەگەرچی بە بڕیارێکی سیاسییانە، دوور خرابینەوە، بەڵام نزیکتر دەبین لە بینەر، بیسەر و خوێنەرانمان و هەوڵ دەدەین وەك پێشوو، رووداو و پێشهاتەکان بە زووترین کات و باشترین شێوە بگەینین و رای گشتیو جیھانی لە کێشە و ئاڵۆزی و خەمی ھاووڵاتیان ئاگادار بکەینەوە.
بۆ هەماهەنگی زیاتریش، چەندین کەناڵی پەیوەندی بۆ پەیام و ناردنی هەواڵ و داواکاری و کێشەکانی خەڵك لە ماوەی داهاتوو دەکەینەوە و دەتوانن بە شێوازێکی جیاواز لەگەڵمان بەردەوام بن.