سوپا ساڵاری پێشوی عێراق: مەترسیەكی گەورەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق ئاشكرا دەكات

بەهۆی داگیركردنی بەشێگی گەورەی خاكی كوردستان لە دوای خیانەتەكەی یەكێـتی لە 16ـئۆكتۆبەرەەوە, لە ئێستادا بە نەبوونی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆشاییەكی گەورەی ئەمنی دروست بووە, بووەتە هۆی سەرهەڵدانەوەو زیاد بوونی جموجۆلی داعش, سوپاسالاری پێشووی عێراقیش رایدەگەیەنێت داع شلە ئێیستادا مەترسیدارترە چونگە چونكە بە شێوەی نهێنی و پارتی زانی چاڵاكی دەكات.

بابەكر زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە:”  ئێستا داع شلە زۆبەی خاكی عێراق بڵاوەی پێكراوەو بوونی هەیە, مەترسیەكانی داعش زیاترە لە پێش ئێستا, چونكە داعش بە رۆژ خەلكی ئاساین و بەشەویش داعشن بۆیە ناتوانرێت دیاری بكرێ، و دەستگیربكرێت, ئەمە لە كاتێكدا پێشتر جێگەیاند دیار بوو, ئاسانتر دەناسرانەوە. لە سەر زەوی ئێستا تەنانەت چەند ناوچەیەكیان لە سنورەكانی ئەنبار بەدەستەوەیە, چەند رۆژێك پێش ئێستا فەرماندەیەكی سەربازی و چوار پاسەوانیان كوشتن.
سوپا ساڵاری پێشویە عێراق گوتیشی:”  حكومەتی عێراق سەركەوتوو نەبووە لە بنبڕكردنی داعش, تەنها رێگە ئەوەیە كە ئاشتەواییەك لە نێو هێزو پێكهاتە سەربازیەكانی عێراق بكرێت, دووبارە سەرهەڵدانەوەی داع شبە هۆی ئەو تەعەدایەیی كە هێزە عێراقیەكان خەلكی ناچار كردووە بەشەو داعش و بە رۆژیش كەسی ئاسایی بن.
زێباری گوتیشی:” بە بێ‌ پێشمەرگە ناتوانرێت جموجۆلەكانی داع شلە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بنبڕ بكرێت، بۆیە پێویستە بە رێككەوتنی پێشمەرگەو سوپای عێراق ئەو ناوچانە بەڕێوە ببرێن ئەمە لە كاتێكدا كە خەلكی ئەو ناوچانە داوای گەڕانەوە پێشمەرگە دكەن.
Back to top button