بەهۆی رەخنەگرتن لە شیعە كاركردنی كەنالی الحرەی ئەمریكی لە عێراق قەدەغەكرا
دوای ئەوەی كەناڵی الحرەی ئەمریكی راپۆرتێكی لەسەر گەندەڵی دامەزراوە ئاینیەكانی عێراق بڵاوكردەوە, دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق كاركردنی نوسینگەی كەناڵی “الحرە”ی ئەمریكی راگرت و رایدەگەیەنێـ پێویستە كەناڵەكە داوای لێبوردن بكات.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، راپۆرتی كەنالی (الحرە) كە تێیدا ئاماژە بە گەندەڵی بەرپرسێكی باڵای ئاینی وڵات دەكات, كە پێگەیەكی بەرزی لای ملیۆنان هاوڵاتی عێراق هەیە هیچ بەڵگەیەكی تێدا نیە, زانیاریەكانی پشتڕاست نەكراوەتنەوە
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە ” راپۆرتەكە پیشەییانەو بێ لایەنانە نەبووە دژ بە یاسای كاری رۆژنامەوانی ئەو بەندانەیە كە لە كاتی كردنەوەی نوسینگەی كەناڵەكە واژۆكراوە.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە :” بڕیاردراوە مۆڵەتی نوسینگەی كەناڵی “الحرە” لەشاری بەغدا بۆ ماوەی سێ مانگ رابگیرێت و چالاكییەكانی دەوەستێنرێن و پێویستە هەڵوێستەكانی دەربارەی كاروباری عیراق راستبكاتەوە، هەروەها پێویستە نوسینگەی ئیداریی كەناڵەكە لە عیراق داوای لێبوردن بكات بەهۆی ئەو سوكایەتییەی بە هێماو دامەزراوە ئایینیەكانی كردووە.