بزانە پــارتـی بۆچی كــشــایــەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجەی ساڵی 2017 دەستی پێكرد, فراكسیۆنی پارتی هۆلی كۆبوونەوەكەی جێهێشت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی فراكسیۆنی پارتی هۆكاری كشانەوەی لە دانیشتنەكە ئاشكرا كردوو رایگەیاند:”بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەدا فراكسیۆنی پارتی بڕیاریدا بكشێتەوە.
هەروەها دەشلێن:” فراكسیۆنی پارتی داوایكردووە، لە بودجەی 2017دا بودجە و مووچەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بچەسپێت، بەڵام لایەنە عێراقییەكان نەیاری ئەو داوایەن و ئامادە نەبوون ئەو داواكارییە لە پرۆژە یاساكەدا جێ بكەنەوە.
بۆیە وەك هەڵوێست وەگرتن فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجەی 2017 كشایەوە.