ئیبراهیم برۆ: ئەگەر ناوچەی ئارام رابگەیێندرێـت هێزی رۆژ دەگەڕێـەوە رۆژئاوای كوردستان
دوای ئەوەی پەكەكە لە زۆربەی ئەو ناوچانە كشایەوە كە پێشتر هێزێەكانی سەر بەو گرووپە چەكدارە لە رۆژئاوای كوردستان رزگاریانكرد, لە ئێستادا ئەمریكا و توركیا هەوڵەكانیان چڕكردوونەتەوە بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان, بەرپرسێ:ی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا دەڵێت لەگەڵ راگەیاندنی ناوچەی ئارام هێزی رۆژی پێشمەرگەی رۆژئاوا دەگەڕێنەوە كە چەند ساڵێكە پەكەكە رێگری لە گەڕانەوەی دەكات.
ئیبراھیم برۆ، بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا، بە ماڵپەڕی فەرمیی راگەیاند: ” لە میانەی سەردانێكماندا بۆ ئەمریكا چاومان كەوت بە بەرپرسانی ئەمریكا پرسی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستانمان لەگەڵ تاوتوێكردن ئەمریكا پێی راگەیاندین كە لەگەڵ توركیا هێشتا خاڵی ناكۆكمان ماوە.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەنەكەسە گوتی: ” ئەگەر ناكۆكی نێوان توركیا و ئەمریكا كۆتای نەهێت مەترسی سەرهەڵدانی شەڕ لەوناوچانە هەیە, ئێستا توركیا رازی نیە بەوەی ھێزەكانی قەسەدە و پەیەدە بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی دەكەونە چوارچێوەی ناوچەی ئارام، ئیدارە و ئەنجومەنی سەربازی قەبووڵ ناكرێت لەو سنوورە بوونی ھەبێت، بۆیە ئەگەر رێككەوتن ھەبێت باشترە بۆ دوورخستنەوەی شەڕ لە ناوچەكە.
ئەو بەرپرسەی ئەنەكەسە دەشڵێت: “ئێمە لەگەڵ راگەیاندنی ناوچەی ئارامین، بە ھێزی سیاسی و سەربازی دەگەڕێینەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان، واتە لایەنە سیاسییەكان و لەشكری پێشمەرگەی رۆژ دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، ئێمە رۆڵێكی باش دەبینین لە ناوچەكە و دەرفەت بە ھێزی بیانی نادەین بێنە ئەو سنوورە و كەڵك لە ناوچەی ئارام وەربگرن، ئەنەكەسەش توانای ئیدارەدانی ناوچەی ئارامی ھەیە”.