پۆلیسی هه‌ولێر به‌ تۆمه‌تی بازرگانی كردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌رو دزیكردن سێ تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد.

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند، ئه‌مڕؤ پۆلیسی هه‌وڵێر سێ كه‌سی دیكه‌ی ده‌ستگیركرد به‌ تۆمه‌تی بازرگانی كردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و دزی كردن له‌ ماركێتێك.
رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگەیاند: ” پاش ئه‌وه‌ی پۆلیسی نه‌هێتنی تاوانه‌كانی رۆژ ئاوا ئاگادار كرانه‌وه‌، توانرا له‌ كاتێكی كورت ناسنامه‌ی سێ تۆمه‌تبار ئاشكرا بكرێت و دواتریش به‌ پێی بڵانێكی تۆكمه‌ ده‌ستگیر بكرێنط.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی: “دوو تۆمەتبار بازرگانیان به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر كردبوو به‌ ناوه‌كانی (س.ش.ك) تەمەن ۲٤ ساڵ، (ز.ص.س) تەمەن ۲۱ ساڵ، هەروەها لە كاتی دەستگیركردنیان بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەریان لا بووە، دوای ده‌ستگیركردنی رێككاره‌ ئه‌منیه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر گیرایه‌ به‌رو ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری كرا، دادوه‌ری به‌ڕێز به‌ مادده‌ی 24 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆده‌ركرد.
هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه‌ سێكی دیكه‌ به‌ ناوی (س.ع.ف) تەمەن ۳۹ ساڵ، تۆمه‌تبار بوو بە شكاندنی ماركێتێك و دزینی بڕی هەشت هەزار و 100 دۆلاری ئەمریکی دوو ملیۆن دیناری عێراقی، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كرا و بڕیاردرا بە بەندكردنی تۆمەتبار بە ماددەی ٤٤۳ لە (ی.س.ع).

Back to top button