دادگای ئه‌نقه‌ره‌ بێتاوان بوونی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی راگه‌یاند

 

 

دوای زیاتر له‌ سێ ساڵ مانه‌وه‌ی له‌ زیندانه‌كانی توركیا به‌ تۆمه‌تی هاوكاری تیرۆر ده‌ستیگر كراوه‌دواجار دادگای باڵای ئه‌نقه‌ره‌، بڕیاری ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ی ده‌ركرد، بێتاوانی ئه‌و سه‌ركرده‌ كورده‌ی راگه‌یاند.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك به‌ هۆی بوونی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی دیكه‌ له‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، توركیا سه‌رباری بڕیاری دادگا به‌ڵام له‌به‌ر دۆسیه‌كانی دیكه‌ ئازاد نه‌كراوه‌.

 

سەلاحەدین دمیرتش

هه‌روه‌ها دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دووجار داوای له‌ توركیا كردبوو، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكه‌ن.

له ئێستادا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ تۆمه‌تی سوكایه‌تی كردن به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ زینداندا ماوه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا ‌ توركیا ره‌خنه‌ و قسه‌كردن له‌ باره‌ی سه‌رۆكی وڵات سنوورداره‌ و ئه‌گه‌ر له‌ دادگا بسه‌لمێنرێت سوكایه‌تی به‌ سه‌رۆك كراوه‌، به‌ زیندانیكردن تۆمه‌تباره‌كه‌ سزا ده‌درێت.

Back to top button