ئەگەری ئەوە هەیە بەریتانیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی بنێرێتە کەنداو

 

 

هیزی ئاسمانی بەریتانیا چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەربازی لە سنوورەکانی کوێت جێگیر کردووە .

تا ئیستا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە کاریان چاوەدێری بووە لە ئاسمانی سووریا و عێراق بەڵام لە ئێستا دا وا پێدەچێت بەریتانیا بۆ چاودێری چڕ بیاننێرێتە کەنداو.

 

ڕۆژی دووشەممە باس لەوە کراوە بۆ پاراستنی زیاتری پاپۆڕەشەڕکەرەکانی بەریتانیا لە کەنداو ، ئەگەری ناردنی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە کە توانایی هەڵگری مووشەکیان هەیە بۆ کەنداو لە ئارادایە .

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەریتانیا

ئاژانسی رۆیتەرز رۆژی دووشەممە لە زمان ( ئیسکالی نیوز ) لە ڕاپۆرتێکدا باس لە ناردنی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە ی بەریتانیا دەکات بۆ کەنداو کە لە جۆری ( ریپەر ) ن و توانای هەڵگری مووشەکیان هەیە

Back to top button