زەڕیف ڕایگەیاند لەگەڵ ڕوسیا مانۆڕێك ئەنجام دەدەین : ئاسایشی گەروی هورمز لە دەست ئێرانە

 

 

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەڕیف ڕایگەیاند کەوا ڕوسیا و ئێران پلانیان داڕێشتوە بۆ مەشقی سەربازی هاوبەش لە ئۆقیانۆسی هیندی و ڕەخنەی لە ڕاگەیاندنی بەریتانیا گرت کە بەنیازی ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە بۆ کەنداو و ئاماژەی بە هەندێ وڵاتی ناوچەکە دا کە وا بیر دەکەنەوە دەتوانن ئاسایشی خۆیان لە دەرەوە بگڕن و گوتیشی گەروی هورمز ئێران بەڕێوەی دەبات و بێ ئەو ناتوانرێ ئاسایشی ناوچەکە بپارێزرێ .

 

ئەفسەری بەریتانی دین باسیت گوتی وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگریەکان و توانا چاودێریەکانی  زیاتر دەکات و بەنیازە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ڕەوانەی ناوچەکە بکات .

Back to top button