ئەمڕۆ ژمارەیەک کارمەند و ئەفسەری پۆلیسی کورد لە کەرکوک دەستگیر کران
بە شێک لە پۆلیس و ئەفسەرەکانی بنکەی پۆلیسی عەرەفە لە شاری کەرکوک کە سەرجەمیان کوردن ئەمڕۆ لە لایەن بەرێوەبەرایەتی ناوخۆ داوا کراون بۆ لیکۆڵینەوە و هەموویان دەستگیر کراون ، ئەم هەواڵە لەلایەن سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرا کراوە .
ئەم سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە ، هۆکاری دەستگیر کردنیان دەگەڕیتەوە بۆئەوەی ئەوەی لە ساڵی 2017 بەشداری کارایان هەبووە لە بەرێوە چوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و دەنگی بەڵێ یان داوە .
هەمان سەرچاوە دەڵێت لە پاش ماوەیەک دەست بەسەر کران هەریەک بە کەفالەتی 3 ملیۆن دیناری عێراقی ئازاد کراون.
لێپێچینەوە لە کوردانی شاری کەرکوک لە بووارە جیاوازەکانی دەزگاکانی حکومەتی ناوەندی لە دووای خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر دەستی پێکردووەو تا ئێستاش بەردەوامە .