خەلیلزاد : ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ تالیبان هاتۆتە ئاراوەو چاوەڕێین ترەمپ واژووی کات

 

 

زەڵمی خەلیلزاد ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی ئەفغانستان سەرلە ئێوارەی دووشەممە پشت ڕاستی کردەوە کە ڕێکەوتەنامەی ئاشتی لە نێوان نوێنەرانی تالیبان و ئەمریکا گەیشتۆتە ئەنجام ، تەنیا چاوەڕێی واژووی کۆتایی سەرۆک کۆماری ئەمریکایین .

 

خەلیلزاد لە چاوپێکەوتنێکی ( تلووع نیوز ) گووتی ، بۆ ئەوەی ئەم ڕێکەوتنە بچێتە بوواری کرداریەوە پێویست بە واژووی کۆتایی سەرۆک ترەمپە .

 

هەروەها دەڵێت بە پێی ئەم رێکەوتنە ئەمریکا لە 135 رۆژدا  5 بنکەی لەشکری خۆی چۆڵ دەکات .

 

خەلیلزاد لە کۆتاییدا دەڵێت ، بە پیی ڕێکەوتنی ئاشتی لە گەڵ تالیبان لە 14 هەزار سەربازی ئەمریکی لە هەنگاوی یەکەمدا 5 بنکەی سەربازی چۆڵ دەکرێن و ئەفغانستان بە جێ دێڵن ، بەو مەرجەی تالیبان چالاکیەکانی خۆیان لە پارێزگاکانی کابول و پەروان کەم کەنەوە و دەست لە هەڕەشەو کوشت و بڕ هەڵگرن .

Back to top button