لە دوای دوو مانگ تەرمی فەرمان غەفور دۆزرایەوە

 

 

بەرلە دوومانگ فەرمان غەفوری تەمەن 34 ساڵ کە باوکی سێ منداڵە دەکەوێتە رووباری باسان لە چۆمان و بێسەروشوێن دەبێت .

 

فەرمان کە لە هەولێرەوە بۆ گەشت و سەیران دەچێیە هەواری ئێنە  لە رۆژی 28/6/2019دەکەوێتە رووباری باسان .

 

لەم بارەوە ئەحمەد نەجات بەرێوەبەری بەرگری شارستانی چۆمان بۆ ڕاگەیاندنەکان دەدوێت و دەڵێت، بە بەردەوامی لەم دوو مانگەدا تیمەکانی فریاکەوتن و کەس و کاری فەرمان هەموو شوێن و قوژبنێکیان پشکنیبوو بەڵام نەیانتوانیبوو بیدۆزنەوە ، بەڵام ئەمڕۆ لە کاتژمێر 05:15 خوولەکی سەر لە ئیوارە لە گوندی خوشکانی سەر بە ڕووبای باسان لە لایەن چەند گەشتیارێکەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزشکی دادوەری کراوە

 

 

Back to top button