وەزیری پەروەردە روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە
لە دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە لەبەردەم بیناى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى ، پۆلیسێکی خوێندکاری پۆلی 12 سەر بە لیوای نەوت و گاز هیرشی کردۆتە سەر مامۆستایەک بە هۆی ئەوەی لە کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدا ڕێگری کردووە ( گزی ) بکات وەزیری پەروەردە لە دووای بیستنی هەواڵە هەڵویست دەگرێت و لەم بارەوە رونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە .
لەم رونکرنەوەدا دوا کراوە دەست بەجێ ڕێکاری پێویست لە دژی ئەم پۆلیسە خوێندکارە بگیرێتە بەر، هەر بۆیەش دوای چەند کاتژمێر بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ ، تاوانبار دەستگیر دەکرێت .
پێش دەستگیر کردنی پۆلیسی خوێندکار دوکتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە پێوەندییەکدا بە ( د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ) پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکى یەکەى کارگیرى پارێزگاری سلێمانى لە سەر ئەم ڕووداوە نابەجێیە ، هاوکات وەزیرى پەروەردە فەرمانى کردبە (م. دڵشاد عمر)کە بەرێوبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى و (م. عمر محمد امین) یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە تۆمارکردنى سکالا بەرامبەر پۆلیسەکە و وەزیرى پەروەردەش لەم کەیسەدا خۆی دەبێتە سکاڵاکار.
لە کۆتایشدا وەزیری پەروەردە لەم رونکرنەوەدا سەرجەم مامۆستایان دڵنیا دەکاتەوە کە پارێزەرى سەروەرى یاسا و ماف و شکۆى ئەوان دەبن .