8 سوودی گێلاس کە گرنگە بیزانیت

1- بەشداری لە کرداری ھەرسکردن دەکات، ڕیشاڵەکانی ناو گێلاس لە قەبزی دەتپارێزێت، جووڵەی ڕیخۆڵەکان ئاسانتر دەکات.

2- تەندروستیی دڵ دەپارێزێـت، خواردنی گێلاس ڕێژەی چەوری و کۆلستڕۆل و تووشبوون بە ھەوکردن کەم دەکات، دڵ لە نەخۆشییە درێژڕەوەکان و ھەوکردنەکان دەپارێزێت.

3- کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ھەوکردن، بەھۆی بوونی ماددەی دژە ئەکسەدە لەناو گێلاسدا، لە زۆر جۆری ھەوکردن دەتپارێزێت.

4- بەھێزکردنی مێشک، ماددەی (ئانسوسیانین)ی ناو گێلاس، گەشەی مێشک و توانای سەرنجدان زیاد دەکات، ھەروەھا دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشیی ئاڵزەھایمەر.

5- پاراستنی سیستەمی نووستنی تەندروست، گێلاس ماددەی (میلاتۆنین)ی تێدایە، ھاوکاریت دەکات تا سیستەمی نووستنت تەندروست بکەیت.

6- کێشت دادەبەزێنێت، گێلاس ئاوی زۆرە، کالۆریی کەمە، خواردنی گێلاس زوو تێرت دەکات و حەز بە خواردن ناکەیت، ھەروەھا گێلاس لە ڕیشاڵی تواوە پێکھاتووە، ڕێژەی چەوریی سک و کۆلستڕۆڵی خوێن دادەبەزێنێت.

7- بەشداری لە کرداری ھەرسکردن دەکات، ڕیشاڵەکانی ناو گێلاس لە قەبزی دەتپارێزێت، جووڵەی ڕیخۆڵەکان ئاسانتر دەکات.

8- ھەوڵ بدە لە کاتی کڕینی گێلاسدا، گێلاسی ڕەنگی تۆخ بکڕە، چونکە ماددەی دژە ئەکسەدەی زیاتر تێدایە.

Back to top button