ئیکاردی چووه‌ کام یانه‌

رۆژنامه‌کانی ئیتاڵیا رۆشتنی ماوروئیکاری ئه‌رژه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌نترمیلانیان راگه‌یاند.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانیه‌کان ئیکاری به‌ شێوه‌ی خواستن و بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسیه‌وه‌ ده‌کات.

پاش ئه‌وه‌ی کونتی راهێنه‌ری نوێی ئه‌نته‌رمیلان ئیکاردی له‌ پلانه‌کانی خۆی دورخسته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و یاریزانه‌ش بڕیاریدا یانه‌یه‌کی نوێ بۆ خۆی بدۆزێته‌وه‌ پێش داخستنی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان .

ئیکاری له‌ وه‌رزی رابردوودا له‌ کۆی سه‌رجه‌م یارییه‌کان به‌شداری 37 یاری کردوه‌و توانیویه‌تی 13 گۆڵ تۆماربکات هه‌روه‌ها پێنج ئه‌سیستیشی هه‌بووه‌.

Back to top button