تورکیا .. داد و گەشە پێدان ئامادەکاری دەکات بۆ دەرکردنی داوود ئۆغلۆ و کەسانی دیکەش

ڕۆژی دوو شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی جێبەجێکار لە پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیای دەسەڵات بە سەرپەرشتی سەرۆکی حیزب ئەردۆگان بەکۆی دەنگ بڕیاری ڕەوانە کردنی چوار لە ئەندامانی حیزب و لەنێوانیان دا سەرۆك وەزیرانی پێشوو ئەحمەد داد ئۆغلۆ بۆ لێژنەی سەرزەنشت کردن و داوای دەرکرنیان کراوە.

جگە لە ئۆغلۆ هەر یەکە لە سەلجوق ئۆزداغ و ئەیهان سەفەر ئۆستون و عبداڵلە باشجی ڕەوانەی لێژنەی سەرزەنشت کراون و ئەم هەنگاوەی داد و گەشە پێدان پاش ڕەخنە و لێدواەکانی داوود ئۆغلۆ هات دژی سیاسەتی ئەردۆگان و شایەنی باسە ئۆغلۆ لە کەسایەتیە دیاریەکانی نێو ئەم حیزبە بوو و چەندین پۆستی وەرگرتووە.

سەرچاوە : الجزیرە نێت

 

Back to top button