كەشناسی بەرزترین پلەی گەرمای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاودەكاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە زۆرینەی شارەكان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ههولێر بەرزترین پلەی گەرما 39 پلە دەبێت و نزمترین 24 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 40 پلە و نزمترین 24 پلەی سیلیزی دەبێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە لە دهۆك بەرزترین 38 پلە و نزمترین 23 پلە دەبێت، لە كهركوك بەرزترین پلە 42 پلهی سهدی و نزترین 27 پلە دەبێت.