كۆ بوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك شكستی هێنا

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 3/9/2019 بڕیار بوو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ بێ ئاماده‌بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كرێی پاككردنه‌وه‌كانی ناوشاری كه‌ركوك كۆببێته‌وه‌.

به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامنه‌درا.

ڕێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: بڕیار وابوو پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب و توركمان به‌ بێ ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی ویستیان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ببه‌ستن به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاسایی نه‌یانتوانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 نەیتوانیوە هیچ كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات و لە دوایین بڕیاری دادگای عێراقیش بێتاوانی ڕێبوار تاڵەبانی ڕاگەیاند كە دەتوانێت وەكو سەرۆكی ئەنجوومەن سەرپەرشتی دانیشتنەكان بكاتەوە.

1

Back to top button