میدیاكانی توركیا كوشتنی فەرماندەیەكی پەكەكە بڵاو دەكەنەوە

لە هێرشی دوێنی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەی خواكوڕك لەهەرێمی كوردستان فەرماندەیەكی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان كوژراوە”.

میدیا فەرمیەكانی توركیا رایانگەیاندووە بە هەماهەنگی لەنێوان دەزگای هەواڵگری توركیا و سوپا توركیا فەرماندەیەكی پەكەكە لە ناوچەی خواكوڕك لە هەرێمی كوردستان كوژراوە”.

هەر لەو بارەیەوە میدیا فەرمیەكانی توركیا ئاشكرایان كردووە، كە وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیاندراوێكدا پشتراستی ئەوەی كردۆتەوە، كە فەرماندەیەكی هێزەكانی پەكەكە لەناوچەی خواكوڕك لە باشوری كوردستان كوژراوە كە بەرپرسی رێكخستنی‌ گومرك و گواستنه‌وه‌ی‌ نێوان قه‌ندیل و خواكورك بووه‌ كوژراوە.

فەرماندەی كوژراوی پەكەكە ناوی نەدیم كەركوڵەكە لە ساڵی 1992 چۆتە ناو پەكەكە لەوكاتەوە لەناو پەكەكە بووە توركیاش ناوی لە لیستی تیرۆر داناوە،

Back to top button