كۆمسیۆن وادەی تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانێتیەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان راگەیاند

لەگەڵ نزیك بوونەوەی  وادەی سازدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق,
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق  ئەمڕۆ دەرگای تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانێتیەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كردەوە.
ریاز بەدران وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاری داوە ناونوسینی هاوپەیمانی و حزبە سیاسییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری حزب و رێكخراوە سیاسییەكان بكاتەوە.
رونیشیكردوەتەوە، وادەی دەستكردن بەتۆماركردنی ناوی هاوپەیمانێتییەكان لە رۆژی 5-9-2019وە دەستپێدەكات و رۆژی 5-10-2019 كۆتایی دێت.
هەروەها ئەنجومەنی كۆمسیاران داوا لەو حزبانە دەكات، كە ناویان تۆمار كراوە بەمەبەستی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكانیان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بكەن.
Back to top button