ڤیان دەخیل: هەموومان خەون بەسەربەخۆی كوردستان دەبینین
لەگەڵ دژایەتی میداكانی سنوری سڵێمانی و شیعەكان بۆ پرسی سەربەخۆی كوردستان, پەرلەمانتارێكی پێشوی عێرا قلە فراكسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت كە لە نێو حكومەتی نوێ كورد هەست دەكات بەشێكە لە بڕیاردان لە عێراق.
ڤیان دەخیل ئەندامی پێشوی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە:” بابەتی ریفراندۆم بابەتێكی ئاسایی بوو، هیچ كوردێك نییە لەسەر ئەم زەوییە خەونی دەوڵەتی كوردیی نەبێت.
پەرلەمانتارەكەی پارتی گوتیشی ” ریفراندۆم كە دوو ساڵ لەمەو بەر ئەنجامدرا هەنگاوێك بوو هەروەها رێگا خۆشكەر بوو بۆ گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەیی كە سەربەخۆیی كوردستانە”.
هەروەها دەڵێـت:” ئەمڕۆش لەگەڵ بێت بڕیاری تاكەكەسی لە پشت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداوە هەیە، بەڵام لەسەردەمی ئەم حكومەتەی عادل عەبدولمەهدی-دا كورد هەست بەوە دەكات بەشێكن لە پرۆسەی بڕیاردان, بە بەراورد لەگەڵ رابردوو ئێستا پەیوەندی نێوان كوتلە كودستانیەكان لەگەڵ كوتلەكانی دیكە زۆر باشە قۆناغی داهاتووش گەشاوەتر دەبێت لەنێوان هەرێم و بەغدا”.