دواین زانیاری لەبارەی كۆنگرەی گۆڕان و هەڵبژاردنی خانەی راپەراندن

بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی سەر بە گۆڕان سبەی چوارشەممە، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان بكرێتەوە.
سەرچاوەیی میدیاكانی گۆڕان ئاشكرایان كردووە مەزندە دەكرێت نێوەی ئەندامانی خانەی راپەراندنی گۆڕان نیازیان وایە خۆیان كاندید نەكەنەوە.
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی گۆڕان” له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه، ژورى هه‌ڵبژاردن ده‌رگاى خۆپاڵاوتن ده‌كاته‌وه كه بریتیه له پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمێك بۆ خۆكاندیدكردن.
هەروەها به‌پێی ده‌ستووری ناوخۆیی گۆڕان، ئه‌ندامانی هه‌ردوو جڤاتی گشتیی و نیشتمانیی و هه‌موو كه‌سێك له گۆڕان دا كه ئه‌هلیه‌ت‌و ناسراوى هه‌بێ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتیی و ئه‌ندامێتی خانه‌ی راپه‌ڕاندن كاندید بكات.