بزانە چی لەو مامۆستایانە دەكرێت كە بایكۆتیان شكاندووە

خواكوڕك

لەدوای ئەوەی بەشێكی زۆری مامۆستایان بڕیاری بایكۆت شكاندنیان داو لە ئێستادا دەستیان بە دەوام كردۆتەوە, لەبەرامبەر هەڵوێستی بایكۆت شكاندن هەڕەشە لە مامۆستایان دەكرێت‌و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ناویان دەزڕێنرێت.

مامۆستایەك كە نەی ویست ئاماژە بە ناوی بكەین بە(خواكوڕك)ی راگەیاند لە ماوەی رابردوو كە هاو هەڵوێستی ئەو مامۆستایانە بوین كە بایكۆتیان كردووە وەك پالەوان ناومان دەبراو هاندەدراین بەردەوامی بە بایكۆتكردنەكەمان بدەین, بەڵام لە دوای ئەوەی كە پێمان وابوو ناكرێت خوێندن پەك بخرێت بایكۆتمان شكاند لە ئێستاداهەڕەشەی جدی لەسەر ژیانمان هەیە, بەبەردەوامی هەڕەشەمان لێدەكرێت وە لە تۆڕە كۆمەلایەتەكان هەولی ناو زڕاندنمان دەدرێت.

ئەو مامۆستایە گوتیشی” دوای ئەوەی كە هەڕەشەكانم تۆماركردن كە لە رێگای چەند فیسبوكێكی ساختەوە دەكرانە سەرم یەكێتی مامۆستایان و ڵایەنی ئەمنی شارەكەمانم لێ‌ ئاگادار كردۆتەوە.

هەر لەو بارەیەوە دڵشاد مەجید فەرەج، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان پێشتر بە میدیاكانی راگەیاندبوو” ئە هەڕەشانە دۆخێكی خراپی بۆ مامۆستایان دروست كردووە, وە مامۆستایان مافی خۆیانە كە هەر بڕیارێك بدەن، دەوام بكەن یاخود نا، ناكرێت بەم شێوەیە لەگەڵ مامۆستایاندا مامەڵە بكرێت”.

دڵشادا فەرەج دەشڵێت:” دوای لێدوانی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بۆ دەستپێكردنەوە بۆ دەوام، ئەم كارانە لەلایەن چەند كەسێكەوە بۆ هێرشكردنە سەر مامۆستایان دەستیپێكردووە و دەڵێت “ناكرێت ئەوەی دەوام ناكات بكرێتە قارەمان و ئەوەی دەوام دەكات بكرێتە شەیتان” لە بەشێك لە پەیجەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، ڕۆژانە هێرشدەكرێتە سەر ئەو مامۆستایانەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بایكۆتیان شكاندووە بە تێكدانی یەكڕیزی مامۆستایان تۆمەتبار دەكرێن.

Back to top button