لە سلێمانی رۆژ لە رۆژ نەخۆشیە مەترسیدارەكان لە زۆربووندایە

بەگوێرەی ئامارەكان لە سلێمانی رۆژانە خەڵك تووش دەیان نەخۆشی مەترسیدار دەبێت، ئەمەش وای كردووە لەم شارە نارەزایەتیەكی زۆر دژی زیادەرەوی و پێسكردنی ژینگەی شاری سلێمانی بەرفرەوانتر ببێت،

ئەمرۆ سێ شەممە، بەشێك لە كارمەندان و فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی خۆپێشاندانێكیان سازكرد و هۆشداریان دا و داوای پاراستنی مرۆڤ و  ژیان لە سلێمانی دەكەن”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خۆپێشاندانەكە لەیەردەم دادگا ئەنجام دراوە داوایان كردووە كە ژیانی كارمەندەكانیان بپارێزرێت بەهۆی كاركردن لەدژی زیادەرەوی هەرەشەیان لێدەكرێت و  توندو تیژیان بەرامبەر دەکرێت”.

هەروەها دەشلێن” زیادەرۆیی لە سلێمانى رۆژ بە رۆژ لە هەلکشاندایە و رێگریکردنى لەتواناى ئەواندا نەماوە.

لەبەرامبەردا خەڵكی شاری سلێمانی دەلێن شاری سلێمانی كە پێشتر بە سەوزترین شار ناوی دەركردبوو لە ئێستادا سەوزایەكەی رۆژ لە رۆژ لە پاشەكشە دایە و زیادەرەویەكان لە سلێمانی لەپەرەسەندن دایە و لە جێگای سەزایی شاری سلێمانی بیانا و خانوو دەبینرێت، ئەمەش وای كردووە رۆژانە پیسبوونی ژینگەی سلێمانی لە هەڵكشان دابێت بەتایبەتی دوای فرەوان بوونی ئەم شارە و كەم بوونی رێژەی سەوزای و زۆری سەیارە و زیادەرۆیی لەم شارە مەترسی نەخۆشی مەترسیدارەكانی زیاتر كردووە”.

هەروەها خواردنی بەسەرچوو و چەندان جۆڕ خواردنی خەتەرناك كە لە ئێرانەوە هاوردەی سلێمانی دەكرێت بوونەتە هۆكاری مەترسیدار لەسەر ژینگەی خەڵك لە سلێمانی.

Back to top button