یەكێتی دوای ئەوە بەشێوەیەكی گوماناوی سیروان كوێخا نەجمی لە پۆستەكەی دوورخستەوە مستەفا چاڵاوەیی خستە شوێنی

دوای ئەوەی بەشێوەیەكی گوماناوی لە 25ی مانگی 8ی ئەمساڵ یەكێتی لەرێگای دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری یەكێتی  فەرمانی دەستگیركردن بۆ سیروان كویخا نەجم بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەركرد یەكێتی بەرپرسێكی تری لە شوێنی سیروان كوێخا نەجم كردە بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ.

مستەفا چاڵاوەیی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی وەك بەرپرسی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵ لەلایان حزبەكەیەوە، دیاری كرا و ناوبراو رای گەیاندووە كە ئەمرۆ دەستی بەكارەكانی كردووە”.

ئەمرۆ سێشەممە بە ئامادە بوونی  حاکم قادرو ژمارەیەک لە بەرپرسانى یەكێتی مستەفا چاڵاوەیی وەك بەرپرسی نوێی مەڵبەندی یەكێتی لە چەمچەماڵ دەستی بەكارەكانی كرد”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە تاوەكو ئێستا روون نەبۆتەوە كە بۆچی بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی چەمچەماڵ و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی سیروان كوێخا نجم گیراوە و تاوانەكەی چی بووە، جگە لەم تۆمەتە باوانەی كە دەدرێتە پاڵ هەر بەرپرسێك لەناو یەكێتی گەر بیانەوێت ئەو بەرپرسە لەناو ببەن”.

Back to top button