میدیایەكی عەرەبی نهێنیەكی مەترسیداری گۆڕان و یەكێتی و مالیكی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
 
میدیایەكی عەرەبی پیلانێكی مەترسیدار لەسەر كوردستان ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، ئامادەكاری بۆ قوناغی دوای رزگاری مووسڵ دەستی پێكردووە، دەشڵێت، پێشبینی دەكرێت لە ساڵی نوێدا گۆڕانكاری سیاسی و ستراتیژی مەزن لە گۆڕەپانی سیاسی و پەرلەمانی عێراق رووبدات كە ئامانج لیێ گۆڕانكاری بنەرەتیە لە شیوازی حوكمڕانی تەوافقی و هەڵتەكانی باڵانسی سیاسی و ئیدارەی ناوەندی بڕیار و پێكھاتەی ستراكچەری دەوڵەتە.
 
لەبەشێكی تری راپۆرتەكەیدا ماڵپەری كتاب دەنوسێت” بزوتنەوەی گۆڕان ویەكێتی نیشتیمانی و ئەو ھێزە شیعە و سووننانەی كە تاكو ئێستاش لە ژێر ھەژموون و سەركردایەتی مالكیدان ھاوپەیمانیەكیان پێكھێناوە و دونیابینیەكانیان ئاشكرا بووە بۆ عێراقیەكان، دەولەتێكی مەركەزی ھاوشان لەگەلِ فیدراڵی پارێزگاكانی تەواوی عێراق.
 
هەروەها ماڵپەرەكە ئامانجەكان ئاشكرا دەكات و دەلێت، ئامانجی سەرەكی ئەم ھاوپەیمانیە كاركردن و ھەوڵدانە بۆ لێپێچینەوە و لێپرسینەوی لە (حەیدەر عەبادی )سەرۆك وەزیرانی عێراق, پاشان سنوورداركردن و تەسككردنەوەی ڕۆڵی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‌و بەستنەوەی پارێزگاكان بە بەغدادی پایتەخت، ئەم ھەنگاوەش لە سلێمانیەوە دەست پێدەكات، ھەفتەی ڕابردوو لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئالا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسێونی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی پێداوە.
 
ھاوكات ماڵپەرەكە لێدوانێكی پەرلەمانتاری فراكسێونی گوڕان لە پەرلەمانی عێراق (محمود ڕەزا ) بڵاو كردۆتەوە تێیدا ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت، بێزارن لە لێك نزیكبوونەوەكانی بارزانی و عەبادی ، ئەم پەیوەندیە ھیچ خزمەت بە خەڵكی عێراق بە گشتی و مووچەخورانی ھەرێم بەتایبەتی ناكات، ئەم ھەماھەنگیانەش جگە لە ھاوئاھەنگی بۆ جەنگی دژە داعش خزمەت بە داھاتوو و بژێوی خەڵك ناكات.
 
بەڵام چاودێران نایشرنەوە بۆ كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی لە ناوبردنی داعش بەرەی بارزانی‌و عەبادی و زۆرینەی سوونەكان كاریگەری خوی ھەیە بۆ جەنگە رزگارییەكانی عێراق و داھاتووی ئەو ناوچانەش كە رزگار دەكرێن، عێراقیش پیویستی بەو جۆرە ھاوپەیمانیەتیانە ھەیە كە ڕەچاوی دەستووری و تەوافقی سیاسی پیكەوەیان دەبەستێت.
ماڵپەری كتاب
ماڵپەری كتاب
Back to top button