به بڕیاری وهزیری تهندروستی نرخی نەخۆشخانەكانی تایبەت و حكوومی دەگۆڕدرێت
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدات نەخۆشخانەكان بكرێنە نیمچە تایبەتی بۆ ئێواران بە هەمان تایبەتمەندی بەیانییان.
ئەمڕۆ سێ شەممه، بەپێی بڕیارێكی دكتۆر سامان بهرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووه ، بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و پێشخستنی زیاتری كەرتی تەندروستی و كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان، بڕیاردرا بە كردنەوەی نۆرینگەی نیمچە تایبەتی ڕاوێژكاری پاراستنی تەندروستی.
بەپێی ئەو بڕیارە، هەر شوێنكارێك لە بەیانیان نەتوانێ مامەڵەكەی تەواو بكات، دەتوانێ بە هەمان نرخی بەیانیان بەبێ جیاوازی لە نرخدا بۆ هاووڵاتییان مامەڵەكانی ڕایی بكرێت لە دەرهێنانی پێناسی تەندروستی و مۆڵەتنامەی تەندروستی و پشكنینەكان لەدوای نیوەڕۆیان.
لە نووسراوەكە ئاشكرا كراوە، بەو بڕیارە نۆرینگەی نیمچە تایبەتی ڕاوێژكاری و پاراستنی تەندروستی دەكرێتەوە.