هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و 18پرۆژە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت
پاش دەستبەكار بوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجوومەنی وەزیران هەنگاوی یەكەم دەنێت و 18 گەورەترین پرۆژە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكات”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدایی خواكوڕك كەوتووە حكومەتی هەرێمی كوردستان 18 گەورەترین پرۆژە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكات و بۆ پەسەند كردنی كە پرۆژەكان بریتین لە پرۆژەیاسای چاکسازی و بودجەی ھەرێمی کوردستان و چاکسازی و کار و ئەنجوومەنی پزیشکی و بیمەی تەندروستی و دەرمان و خۆراك و مافی نەخۆش و پاراستنی پزیشکان و خانەنشینی بیمەی کۆمەڵایەتی و وەبەرھێنان و زانکۆ تایبەتەکان و بانك و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و مامەڵە ئەلیکترۆنیەکان و دەستەی دانوستان و بەدەستھێنانی زانیارییەکان و پاراستنی تۆڕەکانی ئاو”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك ئەم پرۆژانە رەوانەی پەرلەمان دەكرێن دوای پەسەند كردنی راستەوخۆ دەچنە واری جێبە جێ كردن”.