فەڕەنسا بەمەرجی ڕازی بوونی ئەمریکا بڕی 15ملیارد وەک پشتیوانە دەداتە ئێران
ژان لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باس لە بەردەوامی رێکەوتن و پشتگیری ئابوری لە نێوان پاریس و تاران دەکات بە بڕی 15 ملیارد دۆلار بە زەمانی دابینکردنەوەی لە فرۆشی نەوتی ئێران .
لۆدریان رۆژی سێشەممە بە ئاشکرا کردنی ئەم پرۆژر پێشنیارییە بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاند ، ئەم پرۆژە کاتێک سەر دەکەوێت ئەمریکا لێخۆشبوون بۆ کڕیارانی نەوتی ئێران دەربکات .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا لۆدریان بە پەیامنێران دەڵێت بۆ بە کرداری کردنی ئەم پرۆژەیە ئێران پێویستە هەموو مەرجەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە بەر چاو بگرێت ، ڕێکەوتنیش لە سەر چۆنیەتی ئاسایش لە کەنداو و ناوچەو پابەند بوون بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران تاساڵی 2015 لە خاڵە سەرەکیەکانی ڕەزامەندی ئێمەن .
لە کۆتاییدا دەڵێت وەگەر خستنی ئەم پرۆژەیە تاکۆتایی ساڵی 2019 رەزامەنی ئەمریکای پێویستە .
رۆیتەرز لە زمان لۆدریانەوە دەنووسێت ، سەرکروتنی ئەو پرۆژە گرێدراوی رەزامەنی پریزیدێنت ترەمپە .