روحانی : هیچ بڕیارێکمان نەداوە بۆ ڕێکەوتنی دوولایەنە لە گەڵ ئەمریکا
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی تاوتوێی متمانە بەخشین بە وەزیرە پێشنیاکراوەکان بۆ وەزارەتی پەروەردەوە ڕاهێنان و کەلەپوور و توریستی و بەرهەمە دەستی پیشەییەکان باسی لە دۆخی ئیستای ئێران و چۆنیەتی رێکەوتنی ئێران لە گەڵ ولاتانی 5+1 کرد .
سەرۆک کۆماری ئێران لەم کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دانوستان و ڕێکەوتن لە گەڵ ئەمریکا گووتی : ئەگەر ئەمریکا هەموو گەمارۆکانمان لە سەر هەڵگرێت لە وانەیە وەکوو پێشووتر لە کۆبوونەوەی وڵاتانی 5+1 ئامادە بێت .
سەبارەت بە قسەکانی ڕابردووی لە سەر ئەگەری دانوستان لە گەڵ ئەمریکا گووتی ، کەسانێک بە پێچەوانە لە قسەکانی من تێگەیشتوون ، ئەوەیان لە بیر کردووە هەموو سیاسەتەکانی ئێمە گرێدراوی بڕیارەکانی ڕێبەری ئێرانە ، چوونکە ئێمە ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە و لەی لانادەین .