كۆچهر بیركار وهكو یەکەم بیرمهندی جیهان ههڵبژێردرا
لە لایەن دامەزراوەی ( پرۆسپێکت ) پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار بیرمەند لە بوواری بیرکاری وەک یەکەم بیرمەندی جیهان دەستنیشان کرا
گۆڤاری پرۆسپێكت هەموو ساڵ جارێک بە پێوەری داهێنان و دۆزینەوەکان 50 بیرمەندی جیهانی دەستنیشان دەکات و لە دەنگدانێکی ئەنتەرنەتیدا یەکەم کەس بۆ ناوزەد کردنی ئەم ناسناوە هەڵدەبژێردرێت .
ڕاگەیەندراوە فەرمیەکان باس لەوە دەکەن لەو دەنگدانەی ئەمساڵدا بە دەیان هەزار کەس بشداریان کردووەو کۆچەربیرکاری کورد وەک یەکەم کەس ناسناوەکەی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە .
کۆچەربیرکار وەک یەکەم کەس و یەکەم کورد ئیستا لە یەکەم بیرمەندەکانی بیرکاری ساڵی 2019 دەستنیشان کراوە .
https://www.prospectmagazine.co.uk/content/uploads/2019/09/thinkers19.pdf?fbclid=IwAR29b3aianRtVPArPfdtf25TPMPRYwNiOUs71qgScaE1TwABKBkwwTW14GY