فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پیشوازی لێکرا

 

ئەمرۆ سێشەممە شاندێکی باڵای سەربازی ئەمریکی بە سەرپەرشتیاری جەنەڕاڵ لاکامرا فەرماندەیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا لە لەیەن مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا .

 

هەل و مەرج و بوواری ئاسایشی ئێستای عێراق و ناوچە لەم کۆبوونەوەدا تاوتوێ کرا و پێوەندی پتەوی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی بۆ هەماهەنگی زیاتر،  یەک لە گرنگەکانی تەوەری کۆبوونەوەکەی بۆی خۆی تەرخان کرد چوونکە هەردووک لایەن لەو باوەڕەدابوون بۆشایی و نەبوونی هەماهەنگی بۆتە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی دووبارەی داعش لە ناوچەکەدا .

 

سەرۆکی حکومەتی کوردستان وێڕای سوپای هاوکاریەکانی هەمەلایەنەی هاوپەیمانان گووتی بەشێکی زۆر لە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی داعش ئیستاش بەردەوامە و پێویستە بە زوویی چارەسەر بکرێن بۆ ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانەوەی کردەوەی تیرۆریستی .

Back to top button