ئێسکەپەیکەرێکی تر لە مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزرایەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/webste-qalb-wena-21.jpg)
ماوەی پێنج ساڵە لە ئەشکەوتی شاندەر لە دەڤەری بارزان تیمێکی کامبریجی بەریتانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو گەڕانن بۆ ئاسەوای ئێسکەپەیکەری مرۆڤی نیاندەرتاڵ .
سەرەڕای ئەوەی ساڵی ڕابردوو کەلەسەری مرۆڤێکی نیاندەرتاڵیان دۆزیەوە بەڵام بەردەوام بوون لە کارەکەیان و ئەمسالیش هەمان تیم توانیان ئیسکە پەیکەرێکیتر لە لەشی مرۆڤی ئەو کات بدۆزنەوە .
بە گووتەی شارەزایانی ئەم بووارە دۆزینەوەی ئێسکەپەیکەری لەم جۆرە وەک دەستکەوتێکی مێژوویی و شوێنەواری ئەژمار دەکرێت و بایەخی ئەشکەوتی شاندەرو میژووی کورد بەجیهانیتر دەکات .