مەسرور بارزانی پێشوازی لە محەممەدی حاجی مەحمود دەکات

 

 

 

ئەمرۆسێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد

 

لەم چاوپێکەوتنەدا محەممەدی حاجی مەحمود وێڕای دەربڕینی پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوواری گەشەپێدانی ئابووریەوە ڕایگەیاند کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە هیوایەکی تایبەتەوە لە کابینەی نۆیەم دەڕوانن .

مەسروربارزانی و محەممەد حاجی مەحمود

هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جەختکردنەوە لەوەیکە دەبێت بە بێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتیانی کوردستان بکرێت گووتیشی هاوولاتیان پێویستە لە هەموو ڕوویەکەیە هاوکاری حکومەت بن .

لە درێژەی قسەکانیدا و بە لەبەر چاوگرتنی پلانەکانی حکومەت مەسرور بارزانی گووتی ، بوواری گەشەپێدانی کشت و کاڵ و پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی یەک لە سەرەکیترین ئەرکەکانی حکومەت دەبێت .

Back to top button